Sport

یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، بۆ قوتابییانی کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ٢ـی ٢٠٢٦ دوای بەڕێوەچوونی چەند یاریەک لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، کە بە سەرپەرشتی یەکەی وەرزشی کۆلێژمان، بۆ سەرجەم بەشەکانی کۆلێژمان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ یاری کۆتایی لەنێوان هەردوو تیپی (قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعە و قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی ئایینی) بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر […]

یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، بۆ قوتابییانی کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا Read More »

پــاڵــەوانــیـەتـی (تــۆپـــی ســـەرمـــێــز )ـی کــۆلــێــژەکــانـــی  زانکــۆی ســـەڵاحـەددیــن – هــەولـــــێــر بــەڕێــوەچـــوو

🏓🏓  ڕۆژی سێشەممە ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٦  لەژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. کــامـەران یـونس) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر ، لە درێژەی کاروچاڵاکییە وەرزشیەکان، بەڕێوەبەرایەتی چاڵاکی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین، هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز بۆ کوڕان و کچان، کە (٦٨) شەست وهەشت یاریزان تیایدا بەشداربوون، وە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بە چوار قوتابی بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکەدا کرد.

پــاڵــەوانــیـەتـی (تــۆپـــی ســـەرمـــێــز )ـی کــۆلــێــژەکــانـــی  زانکــۆی ســـەڵاحـەددیــن – هــەولـــــێــر بــەڕێــوەچـــوو Read More »

پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی ١ـی ٢٠٢٦ پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییانی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانیەتیەکەدا قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعەی کۆلێژمان (همزە یوسف کریم) توانی لە پێشبڕکێی (٢٥) مەتری مەلەوانی ئازاد، پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستبهێنێت.

پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو Read More »

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچوککراوەی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ لەمیانی کاروچاڵاکییەکانی یەکەی وەرزشی کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی یەکەی وەرزشی کۆلێژ (کاکە شێخ باباشێخ)، تیپی تۆپی پێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانییەتی تۆپی پێی بچوککراوەی قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەرامبەر بە کۆلێژی (هونەرە جوانەکان) ئەنجامدا.

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچوککراوەی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات Read More »