کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچوککراوەی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ لەمیانی کاروچاڵاکییەکانی یەکەی وەرزشی کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی یەکەی وەرزشی کۆلێژ (کاکە شێخ باباشێخ)، تیپی تۆپی پێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانییەتی تۆپی پێی بچوککراوەی قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەرامبەر بە کۆلێژی (هونەرە جوانەکان) ئەنجامدا.