یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، بۆ قوتابییانی کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ٢ـی ٢٠٢٦ دوای بەڕێوەچوونی چەند یاریەک لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، کە بە سەرپەرشتی یەکەی وەرزشی کۆلێژمان، بۆ سەرجەم بەشەکانی کۆلێژمان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ یاری کۆتایی لەنێوان هەردوو تیپی (قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعە و قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی ئایینی) بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەرپرسی یەکەی وەرزشی کۆلێژ (کاکە شێخ بالیسانی) و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابییان بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامدا تیپی (قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعە) توانیان بە لێدانی یەکلاکەرەوە یاریەکە ببەنەوە وپلەی یەکەم بەدەستبهێنن، لە کۆتاییشدا ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لێکردن و مەدالیا وخەڵاتەکان پێشکەش بە هەردوو تیپ و یاریزانان و ناوبژیوانانی پاڵەوانیەتیەکە کرا.