🏓🏓
ڕۆژی سێشەممە ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٦ لەژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. کــامـەران یـونس) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر ، لە درێژەی کاروچاڵاکییە وەرزشیەکان، بەڕێوەبەرایەتی چاڵاکی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین، هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز بۆ کوڕان و کچان، کە (٦٨) شەست وهەشت یاریزان تیایدا بەشداربوون، وە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بە چوار قوتابی بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکەدا کرد.















