News & Activities

کۆنفرانسی باشترین توێژینەوەکانی دەرچوون، لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی ٤ـی ٢٠٢٦ لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژ، کۆنفرانسی (باشترین توێژینەوەکانی دەرچوون لەسەر ئاستی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان) بۆ قوتابییانی هەرسێ بەشە زانستیەکانی کۆلێژ (شەریعە، خوێندنی ئیسلامی و پەروەردەی ئایینی) بۆ ساڵی […]

کۆنفرانسی باشترین توێژینەوەکانی دەرچوون، لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو Read More »

پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو

لە درێژەی کاروچاڵاکییەکانی، سەنتەری (شێخ محمد تاهیری کوردی) بۆ فێرکردن ولەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە کۆلێژمان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی ٤ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) هەڵسا بە ئەنجامدانی پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز (جزء عم) بۆ قوتابییانی هەموو بەشەکانی کۆلێژ، وە لەڕێگەی لیژنەیەکی زانستی تایبەت بە پێشبڕکێکە، هەڵسەنگاندن بۆ بەشداربووان ئەنجامدرا، بە مەبەستی

پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو Read More »

سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (کاریگەرییە وەرزییەکان لەسەر مرۆڤ و مامەڵەکردنی تەندروست لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ٢ـی٢٠٢٦ بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژمان، بەهەماهەنگی یەکەی وەرزشی وهۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژ، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییان، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (کاریگەرییە وەرزییەکان لەسەر مرۆڤ و مامەڵەکردنی تەندروست لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان) لە هۆڵی

سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (کاریگەرییە وەرزییەکان لەسەر مرۆڤ و مامەڵەکردنی تەندروست لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو. Read More »

سیمینارێک بەناونیشانی “ئەتەکێتی هەڵسوکەوتی قوتابی زانکۆ” لە کۆلێژمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژمان، بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژمان، هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.د. فەرهاد علی مصطفی/ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان) بەناونیشانی (ئەتەکێتی هەڵسوکەوتی قوتابی زانکۆ) کە لە هۆڵی

سیمینارێک بەناونیشانی “ئەتەکێتی هەڵسوکەوتی قوتابی زانکۆ” لە کۆلێژمان ئەنجامدرا Read More »

یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، بۆ قوتابییانی کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ٢ـی ٢٠٢٦ دوای بەڕێوەچوونی چەند یاریەک لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، کە بە سەرپەرشتی یەکەی وەرزشی کۆلێژمان، بۆ سەرجەم بەشەکانی کۆلێژمان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ یاری کۆتایی لەنێوان هەردوو تیپی (قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعە و قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی ئایینی) بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر

یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی پێ، بۆ قوتابییانی کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا Read More »

ۆرکشۆپێک بەناونیشانی “تطبیقات الذکاء الاصطناعي في البحث العلمي” لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ٢ـی ٢٠٢٦ یەکەی رانکینگی کۆلێژمان، بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژمان، هەڵسا بە سازدانی ۆرکشۆپێک لەسەر بابەتی ژیری دەستکرد، بەناونیشانی (تطبیقات الذکاء الاصطناعي في البحث العلمي) کە تیایدا دوو سیمینار لەلایەن بەڕێزان (م.م. حمدامین خالد محمود) و (د.

ۆرکشۆپێک بەناونیشانی “تطبیقات الذکاء الاصطناعي في البحث العلمي” لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو Read More »

پــاڵــەوانــیـەتـی (تــۆپـــی ســـەرمـــێــز )ـی کــۆلــێــژەکــانـــی  زانکــۆی ســـەڵاحـەددیــن – هــەولـــــێــر بــەڕێــوەچـــوو

🏓🏓  ڕۆژی سێشەممە ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٦  لەژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. کــامـەران یـونس) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر ، لە درێژەی کاروچاڵاکییە وەرزشیەکان، بەڕێوەبەرایەتی چاڵاکی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین، هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز بۆ کوڕان و کچان، کە (٦٨) شەست وهەشت یاریزان تیایدا بەشداربوون، وە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بە چوار قوتابی بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکەدا کرد.

پــاڵــەوانــیـەتـی (تــۆپـــی ســـەرمـــێــز )ـی کــۆلــێــژەکــانـــی  زانکــۆی ســـەڵاحـەددیــن – هــەولـــــێــر بــەڕێــوەچـــوو Read More »

ۆرکشۆپێک لەبارەی (ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەڕوانگەی ئایین وزانست) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژمان، لە هۆڵی (کوێت)، هەڵسا بە ئەنجامدانی ۆرکشۆپێک لەبارەی (ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەڕوانگەی ئایین وزانست)ـدا.سەرەتای ۆرکشۆپەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد،

ۆرکشۆپێک لەبارەی (ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەڕوانگەی ئایین وزانست) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو Read More »

پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی ١ـی ٢٠٢٦ پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییانی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانیەتیەکەدا قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی شەریعەی کۆلێژمان (همزە یوسف کریم) توانی لە پێشبڕکێی (٢٥) مەتری مەلەوانی ئازاد، پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستبهێنێت.

پاڵەوانیەتی مەلەوانی بۆ قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو Read More »

سیمپۆزیۆمێک لەبارەی (تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی لەنێوان شەریعەت ویاسا، هۆکار وچارەسەر) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی ١ـی ٢٠٢٦ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی یاسا، هەڵسا بەئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی لەنێوان شەریعەت ویاسا، هۆکار وچارەسەر) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر (ئومێد خۆشناو) و ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و ڕاگری کۆلێژی یاسا (پ.د. بەختیار صابر

سیمپۆزیۆمێک لەبارەی (تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی لەنێوان شەریعەت ویاسا، هۆکار وچارەسەر) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو Read More »