ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ٥ـی ٢٠٢٥ بەشی پەروەردەی ئاینی کۆلێژمان، بەهاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازییەکانی هەرێم، گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ قوتابیانی هەر دوو قۆناغی سێیەم و چوارەم، بۆ چاکسازی ئافرەتان و منداڵان، وەک بەشێکی تەواوکاری یەکێک لەو بابەتانەی کە وەک مەنهەج بەناوی (دەروونزانی تاوانکاری) لە بەشەکە دەخوێنرێت.
مەبەست لە گەشتەکە ئاشناکردنی قوتابیانی بەشی پەروەردەی ئایینی بوو، لە پێکهاتەی ئەو چاکسازییە و شێوازی بەڕێوەبردن و کار و چاڵاکی و ڕێکخستنی چاکسازییەکە، هەروەها ئاماژە بەڕۆڵی گرنگی پەروەردەی ئاینیی کرا لە بەرنامەی چاکسازییەکەیان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تاکی کۆمەڵگە، لەلایەن مامۆستایانی بەڕێزی چاکسازییەکە، هەروەها ئاشنابوونی قوتابیان بە ژینگەیەک کە لەبوون و ژیانکردن تێیدا بێ ئاگان، بۆ هەست کردن بەژیانی کەسانی دیکە و تێگەیشتنی زیاتر لە بەرپرسیاریەتی تاکی ڕۆشنبیر بەرامبەر بە گۆمەڵگەکەی.












