خولێکی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی کۆلێژ بۆ فێربوونی هەنگاوەکانی دانان و نوێکردنەوەی زانیارییەکانی ناو پرۆفایلی ئەکادیمی مامۆستایان

لە ژێر چاودێری بەرێز ڕاگری کۆلێژ، ڕێککەوتی ١٢ـی ٥ـی ٢٠٢٥ خولێکی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی کۆلێژ بۆ فێربوونی هەنگاوەکانی دانان و نوێکردنەوەی زانیارییەکانی ناو پرۆفایلی ئەکادیمی مامۆستایان، لە لایەن بەرپرسی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، بەڕێز (د. سداد جمال عبدالکریم) بۆ مامۆستایانی بەشی شەریعە و خوێندنی ئیسلامی و پەروەردەی ئایینی لە بەشەکانیان بەڕێوەچوو ، شایەنی باسە ڕاهێنەری خول باسی نوێترین گۆڕانکاری لە پرۆفایلی مامۆستا کرد، وە دوایین ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی بە بەشداربووان ڕاگەیاند، بە تایبەت ئەو ڕێنماییانەی پەیوەندیدار بوون بە پلاتفۆرمە ئەکادیمییە جیهانییەکان، وەک: گۆگل سکۆلار، ریسێرچ گەیت، ئۆرکید و سکۆپاس، هەروەها چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە پرۆفایلی ئەکادیمی زانکۆیی مامۆستا.