ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ٨ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆک بەشەکان و بڕیاردەری بەشەکان و لیژنەی دڵنیایی جۆری بەش و لیژنەی ئەدڤایزەر، ۆرکشۆپێکی تایبەت بە سیستەمی(LMS) لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. ئومێد عبدالقادر رسول/ بەرپرسی تۆمار) و (د. سداد جمال عبدالکریم/ بەرپرسی دڵنیایی جۆری) بەڕێوەچوو.
هەر لە ۆرکشۆپەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، وتەیەکی پێشکەشکرد وتیایدا ڕاوسەرنج وتێبینییەکانی خۆی سەبارەت بە بابەتی ۆرکشۆپ خستەڕوو، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بابەتەکە و بەڕێوەچوونی سیستەمی بۆڵۆنیا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک لە بەشەکانی کۆلێژمان لە ساڵی ئایندەدا.








