پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان، شەقڵاوە وەک نمونەیەکی زیندوو وجوانی ئەو پێکەوەژیانە)

لە میانی چاڵاکییە زانستییەکانی مامۆستایانی کۆلێژەکەمان
ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٥/٧/٣٠) بەڕێز (پ.ی.د. جەعفەر نەجمەدین گوانی) سەرۆکی بەشی وتارخوێنی وڕاگەیاندنی ئایینی لە کۆلێژەکەمان، بە بابەتێك بەشداریکرد لەپانێڵێک لەژێر ناونیشانی (پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان، شەقڵاوە وەک نمونەیەکی زیندوو وجوانی ئەو پێکەوەژیانە) کە لەلایەن ناوەندی چاڵاکی لاوانی شەقڵاوە و ناوەندی چاڵاکی لاوانی ڕەبەن بۆیای سەر بەناوەندی باڵای سەفین لە شەقڵاوە ڕێکخرابوو.

لە پانێڵەکەدا (پ.ی.د. جەعفەر نەجمەدین گوانی) تیشکی خستە سەر پێویستی پێکەوەژیان، نەک تەنیا لەنێوان ئایینە جیاوازەکان، بەڵکو لەنێوان نەتەوە و مەزهەب و ڕەوتە سیاسییەکانیش، بەتایبەتی لە قۆناغی ئێستادا کە گەنجەکانی ئێمە لەژێر هەڕەشەی دابەشبوون و پەروەردەی ڕق و تۆڵەکردنەوەدان، لەلایەکیترەوە باسی لەوە کرد پێکەوەژیان بەندە بە ئەرک و ماف، دەبێ هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەڵسن ومافیشیان هەبێت، بەبێ هەردوولا هیچ پێکەوەژیانێک ناچەسپێت.