ڕۆژی چوارشەممە ٩ـی ٧ـی ٢٠٢٥ بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، بەشداريیان كرد له کۆنفرانسێکی زانستی نێودەوڵەتی لەزانکۆی ئەلعراقيه، له ژێر ناونیشانی (دور السنة النبوية في تعزيز الامن الاجتماعي والنفسي، مقاربات عصرية) المؤتمر العلمي الدولي الثاني، كه له شارى دهۆك بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکە مامۆستایانی کۆلێژمان بە توێژینەوەکانيان، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: پ.ی.د. عمران محمد اسماعيل، له ژێر ناونيشانی (المنهج النبوي في تعزيز الحوار بين فئات المجتمع المدني)، م.ی. نذير حسن علي زيباري و .پ.ی.د. آدم عبدالجبار عبدالله، لەژێر ناونیشانی (أثر وثيقة المدينة في تشكيل فرمان خط شريف كلخانة/دراسة تحليلية)، م.ی. هەژار عبدالله محمد و پ.د. سردار حمدأمين ابراهيم له ژێر ناونيشانى ( سماحة النبي صلى الله عليه وسلم مع اعدائه في ضوء السنة والسيرة النبوية/دراسة موضوعية )، بەشدارییان کرد.
دوای پێشکەشکردنى توێژینەوەکانيان، بڕوانامە و سوپاس و پێزانینيان لەلایەن لێژنەی ئامادەکاری کۆنفراسەوە پێشکەشکرا، شایەنی ئاماژەیە کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.








