ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانی بەرپرسی یەکەی ژمێریاری و هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی ٧ـی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانی بەرپرسی یەکەی ژمێریاری و هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژمان ئەنجامدرا.

بەڕێز (احمد محمد صادق) لە پۆستی بەرپرسی یەکەی ژمێریاری بەخشرا و بەڕێز (سیف الدین فتاح) وەک بەرپرسی یەکە دەستبەکاربوو، هەروەها بەڕێز (د. هێژا احمد نجم الدین) لە پۆستی بەرپرسی هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی بەخشرا و بەڕێز (احمد محمد صادق) وەک بەرپرسی هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی دەستبەکاربوو.

لای خۆیەوە ڕاگری کۆلێژمان سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی پێشکەش بە بەرپرسانی پێشوو کرد، لەپای ئەنجامدانی ئەرکەکانییان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، هەروەها وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرپرسانی نوێ خواست لە ئەرکە نوێیەکانیان.