ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی ٤ـی ٢٠٢٦ لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژ، کۆنفرانسی (باشترین توێژینەوەکانی دەرچوون لەسەر ئاستی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان) بۆ قوتابییانی هەرسێ بەشە زانستیەکانی کۆلێژ (شەریعە، خوێندنی ئیسلامی و پەروەردەی ئایینی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) لە هۆڵی (د. محمد صاحب نەقشبەندی) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆنفرانس بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و سرودی نیشتمانی دەستیپێکرد، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر ئەو قوتابییانەی گەیشتبوون بە قۆناغی کۆتایی، توێژینەوەکانیان پێشکەشکرد و لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە، کە لە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژ پێکهاتبوو هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا، لە کۆتاییشدا لەلایەن ڕاگری کۆلێژەوە، بڕوانامە وخەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە سەرپەرشتیارانی توێژینەوە زانستیەکان وئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و لیژنەی زانستی وئامادەکاری کۆنفرانس وقوتابییانی بەشداربوو.
















