سیمینارێک بەناونیشانی “ئەتەکێتی هەڵسوکەوتی قوتابی زانکۆ” لە کۆلێژمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژمان، بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژمان، هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.د. فەرهاد علی مصطفی/ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان) بەناونیشانی (ئەتەکێتی هەڵسوکەوتی قوتابی زانکۆ) کە لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو، لە کۆتاییشدا ڕاگری کۆلێژمان بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشی بە بەڕێزیان.