سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (کاریگەرییە وەرزییەکان لەسەر مرۆڤ و مامەڵەکردنی تەندروست لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ٢ـی٢٠٢٦ بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژمان، بەهەماهەنگی یەکەی وەرزشی وهۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێژ، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییان، هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (کاریگەرییە وەرزییەکان لەسەر مرۆڤ و مامەڵەکردنی تەندروست لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، کە تیایدا پانێڵێک پێشکەشکرا.

پانێڵکە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: بەڕێوەبەری پانێڵ (کاکە شێخ بالیسانی) و پانێڵیستان: (پ.د. حتم صابر خۆشناو) ، (پ.ی.د. هیوا محمد اسماعیل) و (م. قسیم محمد حسن) پێشکەشکرا.

لە کۆتاییشدا سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژ، لەلایەن ڕاگری کۆلێژەوە، بەخشرا بە بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان و ئەو قوتابیانەی کە بەشداری چاڵاکییەکە بوون.