ۆرکشۆپێک لەبارەی (ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەڕوانگەی ئایین وزانست) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژمان، لە هۆڵی (کوێت)، هەڵسا بە ئەنجامدانی ۆرکشۆپێک لەبارەی (ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەڕوانگەی ئایین وزانست)ـدا.
سەرەتای ۆرکشۆپەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر چەند سیمینارێک لە چوارچێوەی پانێڵێکدا پێشکەشکران، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. ئومێد عبدالقادر رسول/ بەڕێوەبەری پانێڵ) و پانێڵیستان: (پ.د. قاسم غفور حسن/ کاریگەری ڕۆژوو لەسەر پاڵفتەی دەرون وگەشە و بەرزبوونەوەی ڕۆح)، (پ.ی.د. بدر قادر سورچی/ خواردنی تەندروست، پاکبوونەوەی جەستە وبەرگری لەش) و (د. حیدر صابر سورچی/ ڕۆژوو لە دیدگای زانست).
لە کۆتایی پانێڵەکەشدا، بەشداربووان بە پرسیار وسەرنجەکانیان بەشدارییان کرد و لەلایەن پانێڵیستەکانەوە وەڵامدرانەوە، دواتر لەلایەن ڕاگری کۆلێژەوە، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەری پانێڵ وپانێڵیستەکان.