ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی ١ـی ٢٠٢٦ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی یاسا، هەڵسا بەئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی لەنێوان شەریعەت ویاسا، هۆکار وچارەسەر) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر (ئومێد خۆشناو) و ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و ڕاگری کۆلێژی یاسا (پ.د. بەختیار صابر بایز) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژمان (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و چەندین میوان و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییان.
سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و سرودی نیشتمانی دەستیپێکرد، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و کۆلێژی یاسای پێشکەشکرد، کە تیایدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانان، دەستخۆشی لە لیژنەکانی زانستی وئامادەکاری سیمپۆزیۆم کرد و تیشکی خستە سەربابەتەکانی پەیوەست بە تەوەری سەرەکی سیمپۆزۆمەکە.
دواتر چەند سیمینارێک لە چوارچێوەی دوو پانێڵدا پێشکەشکران:
پانێڵی یەکەم/ تاوانی کوشتن وهۆکارەکانی
پ.د. شێرزاد عزیز سلێمان /بەڕێوەبەری پانێڵ
پ.ی.د. ابراهیم احمد سلێمان/ دیارترین هۆکارەکانی تاوانی کوشتن لە کۆمەڵگەی کوردستانی.
دادوەر عبدالباسط فەرهادی/ هۆکارەکانی تاوانی کوشتن و ڕێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی- ئەزموونی دادگاکانی هەرێمی کوردستان.
م.ی. صدیق محمد حمەشریف/ ڕەهەندە کۆمەڵایەتی ودەروونیەکانی تاوانی کوشتن- شیکارییەک بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان.
دوای تەواو بوونی پانێڵەکەش، بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشکەش بە بەڕێوەبەری پانێڵ وپانێڵیستەکان کرا.
پانێڵی دووەم/ تاوانی کوشتن، خۆپارێزی وچارەسەرییەکان
پ.ی.د. محمد صباح/ بەڕێوەبەری پانێڵ
پ.د. اوزدن حسین رحمن/ چوارچێوەی یاسایی سزایی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان.
پ.ی.د. حسن پشدەری/ چارەسەری دیاردەی کوشتن لەژێر ڕۆشنایی دەق ومەبەستەکانی شەریعەت.
پ.ی.د. هێمن میرانی(بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ)/ هەوڵ وهەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کوشتن.
لە کۆتایی پانێڵەکانیش، سەرنج وپرسیارەکانی ئامادەبووان وەرگیران ولەلایەن پانێڵیستەکانەوە وەڵامدرانەوە، دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانەوە، بەخشرا بە بەڕێوەبەری پانێڵی دووەم وپانێڵیستەکان.
لە کۆتاییشدا ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆم، لەلایەن ( پ.د. ڕزگار محمد قادر) سەرۆکی لیژنەی زانستی سیمپۆزیۆم خوێنرایەوە.
















