ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی ٥ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژ، لەلایەن سەنتەری (شێخ محمد تاهیری کوردی) بۆ فێرکردن ولەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربووانی خولی خوێندنی (متن المقدمة الجزریة).
سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، دواتر بەرپرسی سەنتەری شێخ محمد تاهیری کوردی (پ.د. سەردار محمدامین ابراهیم) وتەیەکی پێشکەشکرد.
هەر لە مەراسیمەکەداخ سیمینارێک لەلایەن کەسایەتی زانستی ناوداری جیهانی ئیسلامی (پ.د. غانم قدوري الحمد) بەناونیشانی (قصتي مع القرآن/ رحلة علمیة وبحثیة) پێشکەشکرا.
لە کۆتاییشدا سوپاس وڕێزی ڕاگرایەتی کۆلێژمان لەلایەن ڕاگری کۆلێژەوە پێشکەش بە بەڕێز (پ.د. غانم قدوري الحمد) کرا، لەگەڵ بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن و دیاری بەسەر بەشداربووانی خولەکە.


















