ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی١ـی ٢٠٢٦ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/بەشی پەروەردەی ئایینی، لە یادی ڕووداو وموعجیزەی (الإسراء والمعراج)ـدا کە ڕێزلێنانێکی خودایی بوو بۆ پێغەمبەرمان (محمد) درودی خوای لەسەربێت، لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییانی کۆلێژمان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک بەناونیشانی (معجزة الإسراء والمعراج من منظور القرآن والسنة والعلم الحدیث) بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان: (د. سەردار احمد قادر) بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستان: (پ.د. امید نجم الدین المفتي) ناونیشانی سیمینار (من ثمرات معراج الرسول اللە صلی اللە علیە وسلم وحکمە) ، (پ.ی.د. عبدالرحمن خلیل العصافي) ناونیشانی سیمینار (معجزة الإسراء والمعراج والتحدیات الفیزیائیة والحیویة) و(د. کۆسرەت صالح احمد) ناونیشانی سیمینار (الإسراء والمعراج بین الدین والتاریخ).
لەسەرەتای پانێڵەکەدا چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێنرایەوە، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکان وئامادەبووانی کرد وباسی لە گرنگی بابەتەکە ویادکردنەوەکە کرد.
لە پانێڵەکەدا و دوایی پێشکەشکردنی سیمیناری پانێڵیستەکان، ئامادەبووان بە پرسیار وتێبینییەکانیان لەگەڵ پانێڵیستەکان، بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، وە لە کۆتاییشدا، سوپاس وپێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژ، لەلایەن سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی (د. سەردار احمد قادر) پێشکەش بە پانێڵیستە بەڕێزەکان کرا.
















