سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی خولێکی بۆ مامۆستایانی کۆلێژمان کردەوە

سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان لە کۆلێژمان، خولێکی سێ ڕۆژەی لەژێر ناونیشانی (مهارات الالقاء ولغة الجسد، وسبل الاستفادة منها في مجال الدعوة والإرشاد) بۆ مامۆستایانی کۆلێژمان کردەوە، کە لەڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
هاوکات ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولەکە بەبەشداری بەڕێز (پ.د. فەرهاد علی مصطفی)، لەهۆڵی (شێخ محمد صاحب) لە کۆلێژمان بەڕێوەچوو، لە کۆتاییشدا لەلایەن ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.