لە بەشی شەریعەی کۆلێژمان کتێبخانەیەک کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی ٩ـی ٢٠٢٥ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) ویاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و سەرۆکی بەشی شەریعە (د. ڕێباز صدیق إسماعیل) و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژمان، کتێبخانەیەک لە بەشی شەریعەی کۆلێژمان کرایەوە.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا (د. ڕێباز صدیق) سەرۆکی بەشی شەریعە وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و باسی لە بیرۆکە وگرنگی کردنەوەی کتێبخانەکەی کرد، کە لە خزمەتی مامۆستایان و قوتابییان دا دەبێت، دواتر ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی بەشی شەریعە بۆ کردنەوەی کتێبخانەکە، باسی لە گرنگی کتێبخانە و خوێندنەوەی کتێب کرد، کە هەمیشە سەرچاوەکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و دەوڵەمەندکردنی زیاتری هەگبەی زانستی فێرخوازان.
دواتر (پ.د. عوسمان هەڵەبجەیی) مامۆستای کۆلێژمان، کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو، کتێبێکی تازەی خۆی لەژێر ناونیشانی (تیسیر النشر في المقولات العشر) بە ئامادەبووان ناساند و چەند دانەیەک لە کتێبەکەی پێشکەش بە کتێبخانەکە و ئامادەبووان کرد.