ئەمڕۆ سێشەمە ٣٠ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژمان، هەڵسا بەرێکخستنی چەند سمینارێک دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی توێژینەوەی دەرچوونی قوتابیانی قۆناغی چوارەم، لەلایەن هەریەک لە مامۆستایانی کۆلێژمان (د. کۆسرەت صالح) ، (د. محمد فخرالدین) ، (م.ی. علی محی الدین) و (د. أحمد امین محمد)، کە تێیدا ئاماژە کرا بە چۆنیەتی دەستکردن بە نووسینەوە وبابەتە هونەریەکان وچۆنیەتی ئەنجامدانی ڕوون پرسی (الاستبيان) بۆ ئەو توێژینەوانەی کە خوێندنەوەی مەیدانین، لەکۆتایی سیمینارەکانیشدا قوتابیان ئاشناکران بە بەرنامەی (المکتبة الشاملة).








