پانێڵێک لەبارەی ڕۆڵی ئافرەت لە پاراستنی ژینگەی زانکۆ لە کۆلێژمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ ڕاگرایەتی کۆلێژمان، لەچوارچێوەی بابەتی تەندروستی وسەلامەتی، لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییانی ئافرەتی کۆلێژەکەمان، پانێڵێک بە بەشداری هەریەک لە مامۆستایانی کۆلێژمان (پ.ی.د. کابان عبدالکریم شێخ علی) ، (پ.ی.د. نازەنین عمر عبدالرحمن) و (پ.ی.د. هاوژین محمد محمود) سازکرا، کە تایبەت بوو بە ئافرەتان.

لەسەرەتای پانێڵەکەشدا، ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر بابەتەکە و باسی پێگە و ئەرک وڕۆڵی ئافرەتانی کرد لە پاراستنی ژینگەی زانکۆدا، دواتر لەلایەن (پ.ی.د. کابان عبدالکریم شێخ علی) کە سەرپەرشتیاری چاڵاکیەکە بوو، وتەیەک پێشکەشکرا و پانێڵەکە دەستیپێکرد، کە مەبەست لێی پێدانی هۆشیاری زیاتربوو سەبارەت بە بابەتی پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگەی زانکۆمان.
دوای تەواو بوونی پانێڵەکەش، لەلایەن ڕاگری کۆلێژەوە، سوپاس وپێزانین پێشکەش بە پانێڵیستەکان کرا.