یەکەی دڵنیایی جۆری کۆلێژمان ۆرکشۆپێکی سازکرد

لە میانەی کار وچاڵاکیەکانی یەکەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی کۆلێژ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ١١ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی)، لە ھۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان، ۆڕکشۆپێک دەربارەی (ڕێبەری ڕێنماییە تازەکانی دڵنیایی جۆری)، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (د. سداد جمال عبدالکریم/ بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلێژ) و (د. ڕێناس دیندار/ بەرپرسی دڵنیایی جۆری بەشی پەروەردەی ئایینی) و (د. فاخر احمد/ بەرپرسی دڵنیایی جۆری بەشی شەریعە) و( د.بەختیار عبدالرحمن محمد/ بەرپرسی دڵنیایی جۆری بەشی خوێندنی ئیسلامی) ئەنجامدرا، وە لە کۆتایی ۆرکشۆپەکە بەمەبەستی سوود گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی لە کۆلێژ، مامۆستایانی ئامادەبوو پرسیار و ڕا وبۆچوون و تێبینییەکانیان لەگەڵ پێشکەشکاران ئاڵۆگۆڕکرد.