ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ سەرۆکایەتی بەشی شەریعەی کۆلێژمان، لە هۆڵی (شێخ محمد صاحب) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و بەشێک لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک بەناونیشانی (بەهاناوەچوونی لێقەوماوان لەڕوانگەی ئیسلامەوە) بە بەشداری هەریەک لە مامۆستایانی کۆلێژمان (د. ڕێباز صدیق إسماعیل) بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستان: (پ.ی.د. حسن پشدەری) ناونیشانی سیمینار (بەخشینی زەکات وخێر وچاکە بۆ لێقەوماوان) ، (پ.ی.د. إبراهیم سەنگەسەری) ناونیشانی سیمینار (مامەڵەکردن لەگەڵ کارەساتەکان لە فیقهی ئیسلامیدا) و (د. کۆسرەت صالح) ناونیشانی سیمینار (کلتوری بەهاناوەچوونی لێقەوماوان لەنێو گەلی کورد دا).
لە پانێڵەکەدا هەریەک لە پانێڵیستەکان بە وردی باسییان لە بابەتی سیمینارەکانییان کرد و لە کۆتایی پانێڵەکەشدا ڕاگری کۆلێژ، سوپاس وپێزانینی پێشکەش بە بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان کرد.



















