ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی١١ـی ٢٠٢٥ بەشی شەریعە لە کۆلێژمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای (حباء) بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و (د. صالح عبدالرحیم السعید) جێگری سەرۆکی (لجنة المناصحة/ دولة الکویت) و (د. محمد سلیم) سەرۆکی دەزگای (حباء) بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییانی کۆلێژمان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک بەناونیشانی (استراتیجیات تعزیز الأمن الفکري في مٶسسات التعلیم العالي) بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان: (پ.ی.د. ابراهیم احمد سلیمان) بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستان: (د. صالح عبدالرحیم السعید) ناونیشانی سیمینار (مکونات برامج الأمن الفکري الفعالة في التعلیم العالي) و (پ.د. عثمان محمد غریب) ناونیشانی سیمینار (هندسة الوعي الجامعي بین الأمن الفکري وفضاءات الإبداع ).
لەسەرەتای پانێڵەکەدا چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێنرایەوە، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکان وئامادەبووانی کرد، وە دەست خۆشی لە ڕێکخەرانی پانێڵەکرد وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە کۆتایی پانێڵەکەشدا، ڕاگری کۆلێژ سوپاس وپێزانینی پێشکەش بە (د. محمد سلیم) سەرۆکی دەزگای (حباء) بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و (د. ڕێباز صدیق) سەرۆکی بەشی شەریعە و (م.ی. صنعان عبد احمد) ئامادەکاری پانێڵ و بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان کرد و هەروەها قەڵغانی ڕێزلێنانی (جمعیة إحیاء التراث الإسلامي) کوێتی، پێشکەش بە ڕاگری کۆلێژمان کرا.

















