ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی ١ـی ٢٠٢٦ یەکەی رانکیگ- دڵنیایی جۆری کۆلێژمان، هەڵسا بە سازدانی ۆرکشۆپێکی زانستی (ناساندنی ڕیزبەندییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین) بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان (م. حسین احمد مصطفی) و (م.م. حمدامین خالد محمود) لە هۆڵی (محمد صاحب نەقشبەندی) لە کۆلێژمان.
لەسەرەتای ۆرکشۆپەکەدا ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی چاڵاکیەکە کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی بابەتەکە وباسی لە توێژینەوە و ئەو بابەت و هۆکارانە کرد، کە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی رانکی کۆلێژ.
دواتر هەریەک لە بەڕێزان (م. حسین احمد مصطفی) و (م.م. حمدامین خالد محمود) سیمیناری پەیوەستیان بە بابەتەکە پێشکەشکرد و وەڵامی پرسیار وتێبینییەکانی ئامادەبووانیان دایەوە، لە کۆتاییشدا ڕاگری کۆلێژ سوپاس وپێزانینی پێشکەش بە پێشکەشکارانی سمینار کرد.

















