لە بەشی خوێندنی ئیسلامی کۆلێژمان ۆرکشۆپێک سازکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ بەشی خوێندنی ئیسلامی کۆلێژمان، بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەم ودووەم، ۆرکشۆپێکی سازکرد، کە تیایدا چەند سیمینارێک لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی/ ناونیشانی سیمینار: ڕۆڵی قوتابییان لە پاراستنی ماڵی گشتی، بەتایبەت کۆلێژ وزانکۆ)، (د. هێژا احمد نجم الدین/ ناونیشانی سیمینار: ڕۆڵی قوتابی زانکۆ و ڕێزگرتن لە مامۆستایان)، (پ.ی.د. ئومێد عبدالقادر رسول/ ناونیشانی سیمینار: ڕێنماییەکانی سیستەمی بۆڵۆنیا پرۆسێس تایبەت بە قوتابییانی قۆناغی یەکەم ودووەم) و (د. سداد جمال عبدالکریم/ ناونیشانی سیمینار: چۆنیەتی ئەنجامدانی فیدباک لەلایەن قوتابییان لە سیستەمی دڵنیایی جۆری) پێشکەشکرا.