پانێڵێک بەناونیشانی: ئینتیما و وابەستەبوون، مانا وجۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە لە کۆلێژمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی١١ـی ٢٠٢٥ سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە زانستییەکانی کۆلێژ، لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وفەرمانبەران وقوتابییان، هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک بەناونیشانی (ئینتیما و وابەستەبوون، مانا وجۆرەکانی لەڕوانگەی ئیسلامەوە) بە بەشداری هەریەک لە مامۆستایانی کۆلێژمان (د. هێژا احمد نجم الدین) بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستان: (د. عبداللە سعید وەیسی) ناونیشانی سیمینار (الإنتماء الی الوطن من منظور إسلامي) ، (پ.ی.د. جعفر نجم الدین) ناونیشانی سیمینار (الإنتماء الی الاسرة من منظور إسلامي) و (پ.ی.د. احمد محمود سیدۆک) ناونیشانی سیمینار (الإنتماء الی اللغة والتراث).

لەسەرەتای پانێڵەکەدا چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێنرایەوە، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد و وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، تیشکی خستە سەر بابەتەکە و باسی گرنگی ئینتیما کرد بۆ خاک ونیشتمان، هەروەها جەختی لە پێگەو ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کردەوە لە ڕابردوو ولە ئێستاشدا لە بابەتی گرنگیدان بە خاک ونیشتمان و زمان وکلتور.
لە کۆتایی پانێڵەکەشدا ڕاگری کۆلێژ، سوپاس وپێزانینی پێشکەش بە بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان و لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابییان کرد لەپای کاروچاڵاکییەکانیان، بەئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (عمر شێروانی و هێرش شێخانی) کارگێڕانی لقی قەڵاتی قوتابییان ولاوان ئامادەبوون.