ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بەشی خوێندنی ئیسلامی لە کۆلێژمان، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییان،هەڵسا بە سازدانی ۆرکشۆپێک لە هۆڵی (پ.د. ئیسماعیل قەرەنی) لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان.
ۆرکشۆپەکە لە ژێرناوی (الإفتاء علی مذهب الإمام الشافعي- رحمة اللە/ المملکة الاردنیة الهاشمیة وإقلیم کوردستان نموذجا) بەڕێوەچوو، کە دوو سیمیناری لەخۆگرتبوو، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (أ.م.د. صفوان محمد رضا/ مدیر الرقابة الشرعیة والتفتیش دائرة الافتاء العام- المملکة الاردنیة الهاشمیة) بەناونیشانی (توحید الفتاوي الشرعیة وإعلان مذهب الإمام الشافعي رحمة اللە مذهبا رسمیا للمملکة الاردنیة الهاشمیة) و بەڕێز (أ.د. حسن خالد مصطفی/ أمین المجلس الاعلی للإفتاء في إقلیم کوردستان- العراق) بەناونیشانی (مذهب الإمام الشافعي رحمة اللە في کوردستان و أسباب اختیارە معتمدا للفتاوی الشرعیة في المجلس الأعلی للإفتاء وفروعە المنتشرة في الإقلیم).
لە ۆرکشۆپەکەدا باس لە تایبەتمەندییەکانی و گەورەیی مەزهەبی شافعی و چۆنیەتی و هۆکارەکانی پابەندی بە مەزهەبەکە کرا لە پارچەکانی کوردستان و شانشینی ئوردنی دا، دواتر ئامادەبووان بە پرسیار وتێبینییەکانیان بەشدارییانکرد، لە کۆتاییشدا لەلایەن ڕاگری کۆلێژمانەوە (پ.د. جمیل علی سورچی) سوپاس وپێزانین بەخشرا بە سەرۆکی بەشی خوێندنی ئیسلامی وبەڕێوەبەری پانێڵ و پێشکەشکارانی سیمینارەکان.
















